مەودا میدیا-
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەركردەی سیاسی زیندانیكراوی كورد لە گرتووخانەی دورگەی ئیمرالییەوە پەیامێكی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ئاهەنگی ئەمڕۆی ئامەدەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت” نەورۆز ڕۆحی بەرخۆدان و ژیانەوەی گەلانمانی بوژاندەوە”.
دەقی پەیامەكە بە شێوەزاری سۆرانی:
داستانی نەورۆز هەزاران ساڵە لەلایەن گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە وەك جەژنی ژیانەوە و بەرخۆدان و بەهار پیرۆز دەكرێت، نەورۆز رۆحی بەرخۆدان و ژیانەوەی گەلانمانی بوژاندەوە.
هێما و فیگەرەكانی نەورۆز نیشاندەری رۆحی ئەم ناوچەیەن، زوحاك نوێنەرایەتی سیستەمی شارستانییەتی دەوڵەت دەكات، مارەكانی سەر شانەكانیشی كە رۆژانە مێشكی دوو گەنج دەخۆن، نمایندەی دڕندەیی دەوڵەتی ئاشوورییە و كاوەی ئاسنگەریش هێمای بەرخۆدانە دژی ستەم.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان
21/3/2026
ئ پ