پزیشکیان: سڕینەوەی ئێران لە نەخشەی جیهاندا خەیاڵە

مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵامی لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد سڕینەوەی ئێران لە نەخشەی جیهاندا نیشانەی بێهیوایی و بێ دەسەڵاتیی نەیارانی تارانە و خەیاڵێکی پووچە.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند ” هەڕەشە و تیرۆرکردنی خەڵکی ئێران تەنها دەبێتە هۆی ئەوەی گەلەکەیان ریزەکانی خۆی زیاتر یەک بخات و یەکگرتووتر بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیی هەموو وڵاتاندا کراوەیە، جگە لەو دەستدرێژیکارانەی کە هێرش دەکەنە سەر خاکی ئێران، وەڵامی هەموو ئەو لێدوانە بێ بنەما و هەڕەشانە، بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە لە مەیدانی جەنگدا دەدەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان