مەودا میدیا-
ملیشیای كەتائیبی حزبوڵڵای عیراقی لە بەیاننەیەكدا ئاشکرایکرد راگرتنی هێرشەکانیان بۆ ماوەی پێنج رۆژی تر بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا درێژدەکەنەوە.
ملیشیای كەتائیبی حزبوڵڵای عیراقی رایگەیاند “لە 100%ی ئەفسەرە كوردەكانی دەزگا هەواڵگری عیراق پەیوەندییان بە مۆسادو ئەمەریكاوە هەیە و 70%ی ئەفسەرانی سوننەش پەیوەندییان بە ئەمەریكاو دەزگای هەواڵگری ئوردون و ئیماراتەوە هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەرژەوەندییان لە ئامانجگرتنی دەزگای هەواڵگری عیراق نییە بەڵام بپێویستە سەرۆكەكەی هەوڵەكانی بۆ سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەوەی دڵسۆزی و نیشتمانپەروەری ئەفسەرەكانی دەزگاکەی چڕبکاتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “مۆڵەتی ئاگربەستیان بۆ پێنج رۆژی تر لەگەڵ بالێۆزخانەی ئەمەریكا درێژكردووەتەوە، هەروەها هیچ حكومەتێک لە عیراق پێكنایەت بە رەزامەندیی مقاوەمەی ئیسلامی نەبێت”.
ب ح