مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕى بۆرسه، نرخى زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینى تۆماركرد كه له‌ماوه‌ى رابردوو ئه‌و دابه‌زینه له كانزا سپییه‌كه هاوشێوه‌ى نه‌بووه.
له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل و ئێران، نرخى زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 96 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، دواى به‌رده‌وامبوونى شه‌ڕ، نرخه‌كه‌ى دابه‌زینى تۆماركرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زیو بۆ 60 دۆلار دابه‌زى، ئه‌و دابه‌زینه‌ش هاوتایه به نرخى زیو كه له‌ناوه‌ڕاستى مانگى كانونى یه‌كه‌م بۆ یه‌كه‌مجار نرخى زیو بۆ ئه‌و نرخه به‌رزبووه‌وه.
به‌هۆى دابه‌زینه‌كه‌یه‌وه، نرخى یه‌ك كیلۆ زیو له بازاڕه‌كانى هه‌رێم بۆ 22 وه‌ره‌قه دابه‌زى، مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ نرخه‌كه‌ى بۆ 50 وه‌ره‌قه به‌رزبووه‌وه.
ع