مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى زۆرى رێژه‌ى باران بارین له ئه‌مساڵدا، به‌نداوى دوكان به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو ئاوى تێدا گلدراوه‌ته‌وه و چه‌ند مه‌ترسێكى ماوه بۆ پڕبوون.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى پێشووى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كى زۆر باران له سنورى دوكان باریوه و به‌هۆیه‌وه به‌نداوه‌كه ئاوى زۆرى تێدا گلدراوه‌ته‌وه”.
وتیشى “تا ئێستا زیاتر له 19 مه‌تر به شێوه‌ى ستونى ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه، هاوكات 16 مه‌ترى به‌شێوه‌ى ستونى ماوه بۆ پڕبوون”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له ئێستادا كۆى ئاوى گلدراوه له به‌نداوه‌كه 3 ملیار و نیو مه‌ترسێجایه، له كۆى 7 ملیار مه‌ترسێجا”.
ع