ئه‌عره‌جى: رێوشوێنى ئه‌منیی توند گیراوه‌ته‌به‌ر

مه‌ودا میدیا-

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند، حکومەتی عیراق رێوشوێنی بۆ پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان گرتووەتەبەر.

لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ باڵیۆزی فینلاند لە بەغدا، ئەنتی پۆتکۆنن، ئەلعەرەجی روونیکردەوە “حکومەتی عیراق رێوشوێنی ئەمنی توندی جێبەجێکردووە بۆ پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەو وڵاتە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی سەقامگیریی ئەمنیی و سیاسیی و ئابووری”.

نووسینگەی راگەیاندنی ناوبراو لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە “ناوچەکە شاهیدی پەرەسەندنی گرژییەکانە لە ئەنجامی شەڕی بەردەوام، عیراق سیاسەتێکی هاوسەنگ لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتان پەیڕەو دەکات و لەگەڵ گەلانی برا و دۆست کاردەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان و راگرتنی پەرەسەندنەکان”.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق وتیشى “بانگەوازی خۆمان بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان دووپات دەکەینەوە کە بە یەکگرتوویی بوەستن لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ناوازانە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان