مه‌ودا میدیا-
چه‌ندین رۆژه غازى ماڵان له ناحییه‌ى خورماڵ ده‌ستناكه‌وێت و كارگه‌ى سنوره‌كه‌ش چه‌ندین رۆژه غازى بۆ ته‌رخاننه‌كراوه.
چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له رێگه‌ى مه‌ودا میدیاوه داوایان كردووه به‌دواداچوون بكرێت بۆ كێشه‌ى نه‌بوونى غازى ماڵان له ناحییه‌ى خورماڵ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كارگه‌یه‌كى غاز له ناحییه‌كه هه‌یه.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه به مه‌ودا میدیا دراون “له‌گه‌ڵ دروستبوونى كێشه و قه‌یرانى غاز له ناوچه‌كه، خورماڵ رووبه‌ڕووى نه‌بوونى غاز بووه‌ته‌وه، كارگه‌كه‌ش غازى نییه”.
هه‌روه‌ها “ئه‌مڕۆ غاز بۆ كارگه‌كه ته‌رخانكراوه، به‌ڵام ته‌نها 1500 بتڵ بووه، ئه‌وه‌ش بڕێكى زۆر كه‌مه بۆ سنوره‌كه، چاوه‌ن خاوه‌ن نفوسێكى زۆره، هه‌ندێكى به‌رى كه‌وتووه، هه‌ندێكى غازى به‌رنه‌كه‌وتووه، نازانین له كوێ غازمان ده‌ستكه‌وێت”.
ع
ع