مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى مانگى ره‌مه‌زان، دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به نرخى هه‌رزان له شارى سلێمانى وه‌ستا، بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌ستپێبكاته‌وه.
دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان كه لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بە نرخی پاڵپشتی كرا‌و بۆ هەرێم دابین كراوە لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە.
عه‌زیز كه‌ریم، بریكارى دابه‌شكردنى خۆراك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌پێى زانیارییه‌كان، نەوتی سپی لە بەغداوە گەیشتووەته سلێمانى و بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنى بكرێت”.
وتیشى “دابەشكردن دەچێتە مەڵبەندی پێنج لە سنووری گەڕەكەكانی كوردسات و زەرگەتە و كانی سپیكە و بەردەوام دەبێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هەر ماڵێك بڕی 100 لیتری بە 31 هەزار دینار پێ دەدرێت”.
ع