مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانیی کوردستان ئاشکرایکرد سیستمی خوێندن بە شێوازیی ئۆنڵاین لای هاوڵاتییان نامۆیە و هێشتا سیستمەکە نەبووەتە کلتور لە هەرێمی کوردستان
عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانیی کوردستان رایگەیاند “هێشتا لای هاوڵاتییان سیستمی خوێندن بە شێوازی ئۆنڵاین جێی ئومێد نییە و ناچارییە لەگەڵ ئەوەش گرفتی دابینکردنی ئامێرەکان و هێڵی ئینتەرنێت هەیە لە بەشێک لە ناوچە دوورە دەستەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهۆی ئەوەی هەموو رێگاکانی وانە وتنەوە و چالاکییەکانی قوتابخانە رەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە و لەچوارچێوەی مۆبایل و ئایپاددا کۆدەکرێنەوە و بەمشیوەیە پرۆسە پەروەردەیییەکە فەرامۆش دەکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “یەکێک لە لایەنە خراپەکانی خوێندن بە ئۆنڵاین زیاتر ئالوودەبوونی قوتابیان و خوێندکارانە بە مۆبایل و ئامێرە زیرەک و ئەلیکترۆنییەکان کە ئەمەش زیاتر کاریگەری لەسەر ۆلەکانی یەکەم، دووەم و سێییەمی بنەڕەتی دەبێت”.
ب ح