سوده‌كانى تووى وشك

مه‌ودا میدیا-

توو یەكێكە لەباشترین و دەرمانی گیایی پزیشكی، توو میوەیەكی وەرزیە وەك هەر میوەی تر دەتوانین وشكی بكرێنەوە، تووی وشك زۆر سوود بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت، بۆیە هەوڵ بدە ڕۆژانە تووی ووشك بخۆیت ئەگەر كەمێكیش بێت.

سوده‌كانى تووى وشك:

۱- بۆ چارەسەری كەم خوێنی دەكات، چونكە دەوڵەمەندە بە ئاسن.
۲- پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت.
۳- هەوكردنی پووك ناهێڵێت.
٤- كرداری هەرس ئاسان دەكات و ریخۆڵە پاك دەكاتەوە.
٥- تواناو ئارەزووی سێكسی لەپیاواندا زیاد دەكات.
٦- ئاستی شەكرە لە خوێن دادەبەزێنێت.
۷- لەش لە ڕێگەی جگەرەوە پاك دەكاتەوە .
۸- تینوێتیی كەم دەكاتەوە.
۹- چارەسەری كۆكە دەكات.
۱۰- دەروون ئارام دەكاتەوە.
۱۱- رێگریی دەكات لە ترشاندنی گەدە.
۱۲- پێست لە زیبكەو چرچ بوون دەپارێزێت.
۱۳- كالیسیۆمی زۆر تێدایە، ددان لە كلۆر بوون دەپارێزێت.
۱٤- كێشی لەش دادەبەزێنێت، چونكە چەووری دەتوێنێتەوە.
۱٥- ئاستی كۆلیسترۆڵ رێك دەخات.
۱٦- بۆ خانمانی دووگیان زۆرگرنگە، چونكە پەستانی خوێندا رێك دەخات.
۱۷- یارمەتیت دەدات لە لەناوبردنی بەردی گورچیلە.
۱۸- چارەسەری هەوكردنی بۆری میز دەكات.
۱۹- دۆشاوی توی وشك باشترین چارەسەرە بۆ(كیسی سەرڕەحمی ئافرەت)
۲۰- دروستكردنی شەربەتەكەی و خواردنەوەی بەسكی ناشتا چارەسەرێكی باشە بۆكێشەی (كۆڵۆن)و ریخۆڵەكان.
۲١- بۆ توشبووانی نەخۆشی (شەكرە.) دەتوانن لەبری شەكر توی وشك بەكاربهێنن هیچ زیانێكی نییه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان