مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پاکستان ئاشکرایکرد، ئەمه‌ریکا شاندێکی بۆ دانوستان سەبارەت بە چارەسەری کێشەکانی ئێران نەناردووە.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پاكستان “له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ململانێى ئێران و ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیی چالاكمان به‌ستووه”.
باس له‌وه‌شكراوه “تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەک نییە کە هیچ شاندێکی ئەمه‌ریکا بۆ گفتوگۆکردن بگاتە پاكسان”.
هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەم دواییە کە تورکیا، میسر و پاکستان تێیدا بەشدارن، لە هەوڵێکدا بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان بەردەوام بوون.
لاى خۆیه‌وه ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان لە وتارێکدا دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، میسر و سعودیە لە ئیسلام ئاباد رایگەیاند “وڵاتەکەی بەم زووانە میوانداریی دانوستانەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران دەکات بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان”.
ع