مەودا میدیا-
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە هێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەیان دووەم فڕۆكەوانی فڕۆکەی ئێف-15یان رزگارکردووە کە لە ئاسمانیی ئێران خرایەخوارەوە.
ماڵپەری ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە “فڕۆکەوانەکە دوای خۆهەڵدانی لە فڕۆکەکەی برینداربووە، بەڵام ماوەتەوە و زیاتر لە رۆژێک خۆی لە شاخەکان شاردووەتەوە”.
رۆژنامەی نیويۆرک تایمزیش بڵاویکردەوە “رزگارکردنی فڕۆکەوانەکە یەکێک بووە لە ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنەکانی مێژوو کە سەدان هێزی تایبەت و دەیان فڕۆکەی جەنگیی و هێلیکۆپتەر بەشدارییان تێدا كردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “فڕۆکەوانە ئەمەریکییەکە لەناو خاکی ئێرانەوە ئامێری پەیوەندی پارێزراوی پێبووە و بەردەوام هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی کۆماندۆ کردووە”.
ب ح