مه‌ودا میدیا-
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه، چه‌ند ده‌نگێكى گه‌وره له ئاسمانى هه‌ولێر بیستران و هاوڵاتییانیش ترسیان لێ نیشتووه.
كامه‌ران سه‌یدعه‌لى، هاوڵاتیی هه‌ولێر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له نزیك كاتژمێر هه‌شتى ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه، چه‌ند ده‌نگێكى گه‌وره و به‌هێز له ئاسمانى هه‌ولێر بستران و هاوڵاتییان ترسیان لێ نیشتووه”.
وتیشى “ده‌نگه‌كانى زۆر جیاوازبوون له‌وانه‌ى رابردوو، ده‌نگى درۆنیش به به‌رده‌وامى ده‌بیسترێت و به ئاسمانى شاره‌كه‌وه ده‌سوڕێنه‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بۆردوومانكردن ماڵ و شوێنه گشتییه‌كان مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵك دروستكردووه”.
له ماوه‌ى شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و ئێران، زیاتر له 700 جار بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستان كراوه و زۆرترین بۆردوومانیش بۆ سه‌ر هه‌ولێر بووه.
ع