سێ حاڵەتی تووشبوون بە کرمی جگەر تۆمارکرا

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرایکرد لەسنوورەکەیان سێ حاڵەتی تووشبوون بە کرمی جگەر تۆمارکراوە، ئەم کرمە مشەخۆرە و وەک ڤایرۆس نییە بەخێرایی بڵاوببێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند “کرمەکە لەسەر ئەو سەوزانەیە کە نزیکن لە ئاوەوە و لە رێگەی ئاوی پیسەوە دەچێتە جەستەی مرۆڤەوەو راستەوخۆ کاریگەرییەکانی دەرناکەوێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کرمەکە کاتێک دەچێتە جەستەی مرۆڤەوە کیس لەسەر جگەر یان کیسی زراو دروستدەکات، نەخۆشەکە پێدەچێت دوای چەند ساڵێک لە رێگەی سۆنەرەوە، پێی بزانێت، بۆ خۆپارێزی باشترین کار شتنەوەی سەوزەیە بەجوانی و شێوازە تەندروستییەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان