مهودا میدیا-
بە رێککەوتنی ئاگربەست و راگەیاندنی نێوان ئەمهریکا و ئێران، ئێستا سەرنجی جیهان لەسەر قۆناغی داهاتوو چڕ بووەتەوە، تەحەداکە لە خودی راگەیاندنی ئاگربەستدا نییە، بەڵکو لە توانای راگرتنیدایە.
ئەم پێشبینییە لە کاتێکدایە کە یەکێک لە چڕترین قۆناغەکانی گرژی و ئاڵۆزی کە ناوچەکە لە ساڵانی رابردوودا بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش دوای پەرەسەندنێکی سەربازیی بێ وێنە کە نیگەرانییەکانی نێودەوڵەتیی بۆ ئاستێکی بێ وێنەی بەرزکردەوە.
لەم جۆرە ململانێیانەدا، ئاگربەستەکان بە راگەیاندنە سەرەتاییەکانیان ناپێورێت، بەڵکو بە پێوەرەکانی دواتر لەسەر زەوی، چ لە بەرەکانی شەڕدا، چ لە ئابووریدا، یان لە هەڵسوکەوتی ئەو لایەنانەی کە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشدارن، دەپێورێت.
لەم چوارچێوەیەدا پێناچێت هەرێمەکە چووبێتە قۆناغێکی سەقامگیرییەوە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی کراوەیە، کە متمانەی ئاگربەستەکە بە کۆمەڵێک نیشاندەری بەیەکەوە گرێدراو دەپێورێت، ئەم نیشاندەرانە لە گەرووی هورمزەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە جموجۆڵە سەربازییەکان و قسەی سیاسی، لە کاتێکدا هەموو ئەگەرەکان بە کراوەیی دەمێننەوە، بەندە بە پێشهاتەکانی ڕۆژانی داهاتوو.
هەڕەشەی ئەمریکا نەوەستاوە.
هەر لە یەکەم ساتەوەختی راگەیاندنی ئاگربەستەوە، زمانی هەڕەشە لە ئەمهریکیدا نەما، بەڵکو وەک بەشێک لە هاوکێشەکە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم قۆناغە ئامادە بوو.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا دووپاتی کردەوە “هێزەکانی ئەمەریکا بە کەشتی و فڕۆکە و کەرەستەی خۆیانەوە لە دەوروبەری ئێران دەمێننەوە تا پابەندبوونی تەواو بە رێککەوتنەکە”.
ئهم ههڵوێسته به هۆشداریی راشکاوانه به هێزتر دهبێتهوه که هه ڕ پێشێلکارییهکی رێککهوتنه که به وهڵامی گهورهتر و بههێزتر رووبهڕووی دهێتهوه ، ەمەش بەو مانایەیە کە کەمبوونەوەی ئێستا لە لۆژیکی هێز دوورکەوتنەوە نییە، بەڵکو رێکخستنەوەی هێزەکەیە، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی سەربازیی وەک گەرەنتیکەر و ئامرازێک بۆ فشارخستنە سەر یەک لە یەک کاتدا ئامادەیی بمێنێتەوە.
لە گەرووی هورمز کە نوێنەرایەتی خوێنبەرێکی گرنگە بۆ وزەی جیهانی، هاتوچۆی دەریایی بە خێرایییەکی خاو بەردەوامە، سەرەڕای ئەوەی ئاگربەستەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەگوێرەی داتاکان، تەنها سێ کەشتی گەرووەکەیان تێپەڕاندووە، هاوکات سەدان کەشتی لەو ناوچەیە گیریان خواردووە، لەنێویاندا سەدان تانکەری نەوت و گاز.
ئەم ژمارانە گوزارشت لە وەستانێکی تەواو ناکەن، بەڵام بە روونی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاگربەستەکە هێشتا نەگۆڕاوە بۆ متمانەی تەواو، هەروەها کۆمپانیاکان هێشتا وەک قۆناغێکی تاقیکردنەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکەن نەک قۆناغێکی سەقامگیری.
ئەم وریاییە رەهەندێکی قووڵتر وەردەگرێت کاتێک سروشتیی بڕیارەکان لە کەرتی کەشتیوانیدا لەبەرچاو دەگیرێت، کە لەسەر بنەمای لێدوان نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی مەترسییە راستەقینەکانە.
ع