مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی عیراق پیرۆزبایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە گەل و پەرلەمانتاران کرد و ئاشکرایکرد ئەمڕۆ بۆ عیراق رۆژێکی مێژوویی بوو بەتایبەت بۆ تێبەڕاندنی وڵات لە چەقبەستوویی سیاسی.
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “سوپاسی پەرلەمانتاران دەکات کە بە کاتە دەستوورییەکەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پابەندبوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا عیراق رووبەڕووی قەیران بووەتەوە و حکومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی گەشەپێدانی ئابووری وڵات بنێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە لەماوەی 15 رۆژدا کابینەی نوێی حکومەتی عیراق پێکبهێنرێت و کاندیدی سەرۆک وەزیران لەلایەن گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی راسپێردرێت”.
ب ح