پوتین و پزیشكیان په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

مه‌ودا میدیا-

سەرۆك كۆمارى ئێران و سه‌رۆكى روسیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداو باس له‌ گفتوگۆكانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا كرا.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆمارى ئێران لە گفتوگۆیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتینى سەرۆكی روسیا، باس له‌ رێككه‌وتنى ئێران و ئه‌مه‌ریكاو دوایین گفتوگۆكانى رۆژى رابردوو كرا.

مه‌سعود پزیشكیان وتى “گەورەترین بەربەست لەبەردەم گەیشتن بە رێككەوتنێكی دادپەروەرانە، بوونی دوو پێوانەیی و هەژمونخوازییە لەلایەن ئەمه‌ریكاوە”.

وتیشى “کۆماری ئیسلامی ئێران بەتەواوی ئامادەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی هاوسەنگ و دادپەروەرانە کە ئاشتی و ئاسایشی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا مسۆگەر بکات”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەگەر ئەمه‌ریکا پابەند بێت بە چوارچێوەی یاساییە نێودەوڵەتییەکان، گەیشتن بە رێککەوتن دوور نییە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان