مه‌ودا میدیا-
بەدر ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان داوای لە ئەمه‌ریکا و ئێران کرد کاربکەن بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست به مەبەستی دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی دانوستانەکان بە ئامانجی گەیشتن بە یەکلاکردنەوەی کۆتایی شەڕەکە.
بەدر ئەلبوسەیدی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عومان وتى “سەرکەوتن رەنگە پێویستی بە هەموو لایەک و ئیمتیازاتی پڕ لە ئازار هەبێت، بەڵام ئەوە هیچ نییە بە بەراورد بە ئازار و شکستی شەڕ، داوای درێژکردنەوەی ئاگربەستی ئێستای بۆ ماوەی دوو هەفتە و درێژەدان بە دانوستانەکان ده‌كه‌ین”.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى له سه‌كۆى ئێكس نووسیویه‌تى “21 کاتژمێر دانوستانی ئاشتیی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران بە نێوەندگیریی پاکستان بە بێ ئەنجامێکی بەرجەستە کۆتایی هات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بە شێوەیەکی كه‌سى تەنها چەند کاتژمێرێک پێش سەرهەڵدانی شەڕ لە 28ى شوباتدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا جەی دی ڤانس کۆبوومه‌تەوە و ئەو بەو بڕوایە هاتۆتە دەرەوە کە ڤانس و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا بە توندی مەیلیان هەیە بۆ ئەوەی خۆیان لە تێوەگلان لە شەڕدا بەدوور بگرن”.
ع