مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، بۆ پۆلەکانی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی و پەیمانگەکان بڵاوکردەوە.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند “ئەو قوتابخانانەی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزیان تەواو نەکردووە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام دەدەن و رۆژانی شەممە تایقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەبارەت بە پۆلە ناکۆتاکان، دواتر رێکەوتی تاقیکردنەوەکانیان لەلایەن وەزارەتەوە بۆ دیاری دەکرێت”.
بەپێی هەموارەکەی وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت.
یەکەم: تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی ‘نیشتمانی.
خولی یەکەم: لە 14-5-2026، دەستپێدەکات تا 25-5-2026 بەردەوام دەبێت.
خولی دووەم: لە 15-6-2026 دەستپێدەکات تا 30-6-2026 بەردەوام دەبێت.
دووەم: تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانەوە
خولی یەکەم: لە 14-6-2026 دەستپێدەکات تا 8-7-2026 بەردەوام دەبێت.
خولی دووەم: لە 11-8-2026 دەستپێدەکات تا 27-8-2026 بەردەوام دەبێت.
سێیەم: تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز بۆ پۆلەکانی 9 و 12 کارگێڕی قوتابخانەکان سەرپشک کراون بۆ دیاریکردنی رۆژانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم.
چوارەم: تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەکان
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە 9-5-2026 دەستپێدەکات تا 20-5-2026 کۆتایی پێدێت.

ب ح