مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان و كه‌مى خستنه‌ڕوو، نرخى گۆشتى مریشكى زیندوو گرانبووه.
شادمان سه‌یوان، مریشكفرۆش له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له ناو كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان مریشكى زیندوو كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه خستنه‌ڕوو به‌پێى پێویستیی بازاڕ نه‌بێت”.
وتیشى “یه‌ك كیلۆ مریشك له بازاڕ و دوكانه‌كان بۆ 3000 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه، گرانبوونى سوته‌مه‌نیش له‌م كاته‌دا، كاریگه‌ریی خراپى له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان دروستكردووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هه‌فته‌ى رابردوو نرخى یه‌ك كیلۆ مریشك له دوكانه‌كان به 2600 دینار بوو، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه‌وه گرانبووه”.
ع