وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم نیگەرانە لە بڕیارێکی حکومەتی عیراق

مەودا میدیا-

وتەبێژی ​وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد یاداشتێکی ناڕەزایەتییان لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2026 ئاڕاستەی هەریەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق کردووە.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند “حکومەتی فیدراڵی پلانی هەیە سێ ملیۆن و 800 هەزار تۆن گەنم لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور وەربگرێت، بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان تەنها بڕی 292 هەزار تۆنی دیاریکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمەی بۆ جووتیارانی هەرێم دیاری کراوە هیچ بنەمایەکی زانستیی نییە، چونکە بەپێی بڕیارەکەی بەغدا، بۆ هەر دۆنمێک زەوی لە هەرێمی کوردستان تەنها 88 کیلۆگرام و نیو گەنم وەردەگیرێت، لە کاتێکدا بۆ پارێزگاکانی تری عیراق 900 کیلۆگرامە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان