ستران عەبدوڵڵا
ئازا و کاران بۆ گیانی یەکێتیی، مشەخۆری سیاسیی حەریفن کە لە دووریی سەد مەترەوە بۆنی گەلەکۆمەکێ و پیلانگێڕی دەکەن دژی حزبەکەی مام جەلال و یەکسەر پێوەی پەیوەست دەبن. زمانی حاڵیان وایە: فورسەتە خزمینە نەیاران دەوری یەکێتیان داوە و گەرەکیانە زەفەری پێببەن و لاوازی بکەن. دەی خزمان با ئێمەیشی تیابین سا بەڵکوو بەشێکی، خوانەخواستە، کەلاکی ئەم حزبەمان بەرکەوێت.
لە هەموو هەڵایکدا ئامادەن نووشتە و دوعای شکست و کەوتنی یەکێتیی لە خۆیان ببەستن.
ئەم هەوەسبازانە کۆڵنادەن و بێزارنابن لە دژایەتیی یەکێتیی کە کۆڵەکەی پتەوی مەسەلەی کوردە لە کوردستانی باشوور و بگرە لە سەرتاسەری کوردستاندا، ستوونی پتەوە لە دیموکراتیزە کردنی کوردستان و عیراق. کەچی خۆشیان پێ کوردپەوەر و ئازادیخوازە!
براکەم و خوشکەکەم ! چۆن وا دەبێ کە خۆت پێ کوردپەروەر و دیموکراتخوازە، کەچی رووی دەستڕێژت هەر لە یەکێتییە؟ هەر قەناست بۆ تەوێل و هەنیەی یەکێتییە. دەوەڵاهی دەتوانی کوردپەروەر و ئازادیخواز بیت و یەکێتیش نەبیت، بەڵام بە خوا بۆی نابێت کە وابیت و هەموو ئیشت هەر دژایەتی یەکێتیی بێت. بۆی نابێت دەفتەری ئەعمالت هەر ئۆین بێت دژی یەکێتیی.
دواییش پێتوایە سەروەریت بۆ نەتەوەکەت تۆمار کردووە، ئەگەر حوجەیان ئەوە بێت گوایە یەکێتی ئێستایان پێ خۆش نییە، ئێ روونە تۆمارەکە دەڵێ لە زەمانی مام جەلالەوە دژ بوویت و لە گژ بوویت. ئەمڕۆش دژی و رەوتە خراپەکەت تەواو دەکەیت .
ئەلقابگەل شیرینی هەڵگرتووە و هەر رۆژەی لە حزبێکەوە و لە ناونیشانێکەوە دەستڕێژ لە یەکێتی دەکات، ئەمە چین؟ بەرەیەکی هەرزان و کۆمەککراون لە نەیارانەوە میزاجی هەموو شتێک دەگرێت بەس یەکێتیی نەبێت.
رۆژێک بیانووی وایە کە یەکێتی وایکردووە و رۆژێکی تر هەنجەتی ئەوەیە یەکێتی بۆ وا ناکات. گرنگ ئەوەیە باسەکە پیلانگێڕی بێت دژی حزبی شەهیدان. ئیتر وردەکاریی تر گرنگ نییە .
ئەمانە قەت لە خۆیان ناپرسن ئەرێ لەم هەموو کات و رۆژگارەی بۆ دژایەتیی یەکێتی تەرخانی دەکەن کەی فریا دەکەون خۆشتان وەک یەکێتیی شتێک بۆ کوردایەتی و دیموکراتی و ئازادی بکەن؟
ئەمانە بەهەر ناونیشانێکی بە باق و بریقەوە بن پۆپۆلیستگەلێکن دژی یەکێتیی و رێبازی باشترینن کە رێبازی مام جەلالە.
تاک بن یان گرووپ، لە یەک شتدا یەکدەگرنەوە :
وەرن لە یەکێتی بدەین، هەڵکوتینە سەری، بیانووی لێ بگرین و پەڕ و باڵی بکەین، قوربان بەو داخەوە دەمرن کە نیازتان سەرکەوێ و بەو خەفەتەوە بێ تاقەتین و چاومان کز دەبێت کە دوور لە یەکێتی، وەک ئەو خەڵکە شتێک بۆ کوردستان بکەن و گەشە بە سیاسەتی خۆتان بدەن.
خ.غ