مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه لیستى مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ته‌واو بكرێت و ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردن.
فێنک حەسیب، بەرپرسی بایۆمەتری هەولێر رایگەیاند “لیستی 239 یەکەی ژمێریاری لە هەولێر تەواو بووە و پەسەند کراو و چاوه‌ڕێى ته‌واوبوونى ته‌واوى لیستی مووچه‌ى فه‌رمانگه‌كانى تر ده‌كه‌ین”.
به‌پێى زانیارییه‌كانیش، له شارى سلێمانى به‌شی زۆرى فه‌رمانگه‌كانى لیستى مووچه‌ى مانگى چواریان ته‌واو كردووه و بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بكرێت.
دواى ته‌واوبوونى لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیسته‌كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كى ژمێریاریی ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات.
له‌گه‌ڵ ناردنى لیسته‌كه، پێویسته هه‌رێم داهاتى نانه‌وتیی كه 120 ملیاره ره‌وانه‌ى به‌غداى بكات، بۆ مووچه‌ى مانگى سێ، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم كه‌متر له 50 ملیارى وه‌ك داهاتى نانه‌وتیی ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد.
ع