مەودا میدیا-
راوێژکاریی دارایی سەرۆک وەزیرانى عیراق ئاشکرایکرد راگرتنی ئەو دۆلارەی کە لە یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکاوە دەگوازرێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی لۆجستی دەگەڕێتەوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاریی دارایی سەرۆک وەزیرانى عیراق رایگەیاند “بەهۆی ژمارەی سنوورداری گەشتەکان و داخستنی فڕۆکەخانەکان گواستەوەی دۆلار رادەگیرێت، کە ئەمەش کاتی و کورتخایەنە و کێشە دروست ناکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “راگرتنی هاتنی دۆلار بۆ ماوەیەکی کاتی و کورتخایەنە و گرفت بۆ سیاسەتی دراو یان لە بەردەستبوونی دراوی نەختینە دروست نکات و بابەتەکەش پەیوەندی بە بڕێکی کەمی خواست لەسەر دۆلار هەیە لەلایەن گەشتیارانەوە هەیە”.
ب ح