مه‌ودا میدیا-
دواى هه‌واڵى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا، له به‌دواداچوونێكدا مه‌ودا میدیاى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه، هه‌واڵه‌كه به شێوازێكى تر لێكدانه‌وه‌ى بۆ كراوه و راستى بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه، هاتوچۆى راپه‌ڕین لێپرسینه‌وه له‌و ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تایانه ده‌كات كه پشێوى و جه‌نجاڵى و كارى نایاسایی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له رۆژانى هه‌ینى.
مه‌ودا میدیا به‌دواداچوونى كردووه و بۆ ده‌ركه‌وتووه هیچ بڕیارێكى فه‌رمیی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا نییه، به‌ڵكو هه‌مان رێنمایی پێشتره كه هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه بێ سه‌ره‌تان، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیی بكه‌ن و له شوێنه گشتییه‌كان ببنه هۆكارى پشێویی و جه‌نجاڵى و بێزاركردنى خه‌ڵكى، ئه‌وه‌یه له لایه‌ن مه‌فره‌زه و لیژنه‌كانى هاتوچۆ ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌و باره‌وه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هیچ بڕیارێك نییه، هه‌واڵه‌كه له لایه‌ن هه‌ندێك له میدیاكان وه‌ك خۆى نهگهیهندراو كه باس له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان ده‌كرێت”.
وتیشى “لێپرسینه‌وه له رابردوو هه‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ى پابه‌ند نابن و ده‌بنه مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ژیانى خه‌ڵك و ئۆتۆمبێلى به‌رانبه‌ریان، ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى رۆژى رابردووش به هه‌مان شێوه دووپاتكردنه‌وه‌یه و ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئه‌و شۆفێرانه‌یه”.
له ماوه‌ى ساڵى رابردوو، لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانى بڕیاریدا كۆد بۆ ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان بكرێت و خۆیان له بنكه‌كانى ئاسایش تۆمار بكه‌ن و دواتریش ده‌ستكرا به پێدانى كۆدێكى تایبه‌ت به‌و ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تایانه كه چیتر له رووى ئه‌منییه‌وه گرفتیان نییه و له سزاكانى هاتوچۆش تۆمارده‌كرێن به‌تایبه‌ت له كامێراكانى تیژڕه‌وی.
له هه‌رێمى كوردستان سه‌رو 70 هه‌زار ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا بوونى هه‌یه كه هه‌موو جۆره‌كانى ئۆتۆمبێل ده‌گرێته‌وه.
كۆتایی ساڵى 2024، بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان له لایه‌ن لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانى ده‌رچوو، دواى مانگێك له رێگریی هاتوچۆكردنى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه، دواتر به بڕیارى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئۆتۆمبێله‌كان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر جاده تا ئه‌و كاته‌ى لیژنه‌ى ئه‌منى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاره‌سه‌رێكیان بۆ داده‌نێن.
ع