سروە محەمەد دڵنیایی لە مووچەی مانگی چوار دەدات

مەودا میدیا-

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد سەبارەت بە مووچەی مانگی چوار (نیسان)ی فەرمانبەران سەردانی وەزارتی دارایی عیراقی کردووە و دڵنیایی پێدراوە.

سروە محەمەد رەشید، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “قسەیان لەگەڵ بەشی موازەنە و بەشەکانی تری وەزارەتی دارایی عیراق کردووە و دڵنیاییان پیداون کە هیچ گرفتێک بۆ مووچەی مووچەخۆرانی عیراق و هەرێمی کوردستان نییە بۆ مووجەی مانگی نیسان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رەنگە هەندێک گرفت لە وەزارەتی دارایی دروست ببێت بەهۆی بودجەی سێ ساڵە بەڵام دڵنیاییان پێدراوە کە کێشە بۆ مووچەی مانگەکانی داهاتووش دروست نابێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “هیواخوازین پەلە بکرێت لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوەکو بودجەی ساڵی نوێ ئامادەبکرێت و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت بە تایبەت لەم دۆخەی ئێستای عیراق و ناوچەکە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان