لە هەرێم كارتی سووتەمەنی نوێ درووست دەكرێت

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر” بڕیاردراوە ئەو هاوڵاتییانەی كە تازە هاوسەرگیرییان كردووە و فۆرمی خۆراكیان نییە، كارتی سووتەمەنییان بۆ درووست بكرێت”.

لە راگەیەنراوەكەدا بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە” بەهۆی وەستانی مامەڵەی دروستكردنی فۆرمی نوێی خۆراك، ئەو كەسانەی كە تازە هاوسەرگیرییان كردووە ناتوانن ببنە خاوەنی فۆرمی خۆراك، بۆیە بڕیاردراوە كارتی سووتەمەنییان بۆ دروست بكرێت تا لە وەرگرتنی سووتەمەنی بێبەش نەبن”.

لە راگەیەنراوەكەدا باس لەوەشكراوە” ئەو بڕیارە ئێستا تەنها ئەو هاوڵاتییانە دەگرێتەوە كە سەر بە بنكەكانی خۆراكی 201 تاوەكو 223ـن”.

لە بارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی مامەڵەكەشەوە دەڵێت” ئەو كەسانەی كە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە دەتوانن لە رۆژی یەكشەممەوە سەردانیان بكەن و ئەو بەڵگەنامانەش كە پێویستە لەگەڵ خۆیان بیهێنن بریتییە لە فۆرمی خۆراكی ماڵی باوكی كوڕەكە و كۆپییەكی، گرێبەستی هاوسەرگیری و كارتی نیشتمانیی ژن و پیاو”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان