چوار رۆژە شێروان شێروانی مانی لەخواردن گرتووە

مەودا میدیا-

رۆژنامەنووس شێروان شێروانی لە بەرانبەر درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیکردنی بە نایاسایی و رەتکردنەوەی داواکارییەکانی ماوەی چوار رۆژە لە زیندانی چاکسازیی گەورانی هەولێر مانی لە خواردن گرتووە.

بارزان شێروانى، برای رۆژنامەنووس شێروان شێروانی رایگەیاند “چوار رۆژە براکەی مانی لە خواردن گرتووە بەرانبەر ئەو غەدرەی لێی دەکرێت کە داوای مۆڵەتى ئازادبوونى مەرجداری کردووە و رەتکراوەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرباری بە ناحەق زیندانیکردنی، مافە یاسایەکانی نێو زیندانیشی پێنادرێت ، تەندروستی و ژیانی شێروان لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی پارتی و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژنامەنووس شێروان شێروانی لە 2020/10/7، لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەوان و چالاكوانێكی بادینان دەستگیركران و دوای چەند مانگێك دادگای تاوانی هەولێر بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی لە 2021/2/16، بڕیاری شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ هەریەکەیان دەرکرد، بەڵام دوای ئازادبوونی هاوڕێکانی تاوەکو ئێستا شێروان لە زیندان ماوەتەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان