هەر حاجییەك نزیكەی 450 هەزار دیناری بۆ دەگەڕێتەوە

مەودا میدیا-
بەهۆی بڕیارەكەی عیراق بۆ پێدانی بڕی دوو هەزار دۆلاری ئەمەریكی بە نرخی رەسمی بە هەر كەسێك كە ئەمساڵ سەفەری حەج دەكات، هەر یەكێك لەو كەسانە بڕی نزیكەی 450 هەزار دیناری عیراقییان بۆ دەگەڕێتەوە.

هەفتەی رابردوو حكومەتی عیراق بڕیاریدا هەریەكێك لەو كەسانەی كە ئەمساڵ سەفەری ماڵی خوا دەكەن بە مەبەستی بەجێهێنانی فەزریزەی حەج، بڕی دوو هەزار دۆلاری ئەمەریكییان بە نرخی رەسمی بانكی ناوەندی پێدەدرێت كە 130,000 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێك، بەوەش جیاوازی گۆڕینەوەی ئەو پارەیە بە نرخی بانكی ناوەندی لەگەڵ نرخی بازاڕەكان نزیكەی 450 هەزار دینارە و هەر حاجییەك ئەو بڕەی بۆ دەمێنێـتەوە.

لە لایەكی تریشەوە كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە” زیارەتكارانی ئەمساڵی ماڵی خوا دەتوانن لە رێگەی بانكی جیهان و نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆرەكانی (ئەی، بی) ئەو بڕە دۆلارە وەربگرن، بۆئەوەش پێویستە هەریەكێكیان پاسپۆرت، ڤیزەی حەج و بڕی دوو ملیۆن و 665 هەزار دیناریان پێبێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان