مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى رێگریكردن له كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانى ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا له گه‌رووى هورمز، ئێران ده‌یه‌وێت له رێگاى وشكانییه‌وه نه‌وته‌كه‌ى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكات.
بەرپرسێکی باڵای ئێران رایگه‌یاندووه “وەک هەنگاوێکی خۆپارێزیی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتمان کەمکردووەتەوە و ده‌مانه‌وێت درێژه خۆڕاگریی بده‌ین”.
وتیشى “ئێران دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر زیاتر لەوەی دۆناڵد تره‌مپى سەرۆکی ئەمه‌ریکا پێشبینی دەکات خۆڕاگر بێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ى له گه‌رووه‌كه به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كانى ئێران سه‌پێندراوه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ” تاران ئەزموونی تەواوی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە فشارانەدا هەیە بەبێ زیانگەیاندن بە کێڵگەکانی، بەنرخێکی کەمتر و لە رێگەی وشکانیی و هێڵی ئاسنینەوە نەوت بە وڵاتانی دراوسێ دەفرۆشین”.
دواى داخستنى گه‌رووى هورمز له لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا گه‌رووه‌كه به ته‌واوى به رووى كه‌شتییه‌كانى ئێران دابخات و رێگه به هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى وڵاته‌كه نه‌دات.
ع