مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشدارییەکی بەپەلە ئاراستەی شۆفێران دەکات سەبارەت بە مەترسییەکانی تێکەڵبوونی نمەباران و شەپۆلی خۆڵبارین، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی چینێکی لینج و خلیسکان لەسەر شەقامەکان.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییهكى بڵاویكردهوه و دهڵێت “ئەو نمەبارانەی ئێستا دەبارێت لەگەڵ شەپۆلی خۆڵباریندا، مەترسییەکی گەورە بۆ سەر گیانی شۆفێران دروست دەکات”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە “تێکەڵبوونی باران و تۆز و خۆڵ لە شەوی رابردوودا، بووەتە هۆی دروستبوونی چینێکی لینج لەسەر شەقامەکان، بەتایبەتی لە پێچەکاندا، کە ئەمەش دەبێتە هۆی خلیسکان و لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل”.
ههروهها “ئەم دۆخە لە نمەبارانی وەرزەکانی زستان و بەهار مەترسیدارترە و داوا لە شۆفێران دەکات بە وریاییەکی زۆرەوە و بە خێراییەکی کەمتر لە خێرایی یاسایی شۆفێری بکەن بۆ ڕێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو”.
ع