مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى شه‌ڕ و هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، وڵاته‌كه رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپى ئابوورى بووه‌ته‌وه و رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى ئاشكرایده‌كات.
به‌پێى راپۆرتێكى نیویۆرک تایمزى ئه‌مه‌ریكى “شەڕ لەگەڵ ئێران له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو، ئەمه‌ریکای خستووەتە ناو قەیرانێكى خراپى ئابوورى”.
باس لهوهشكراوه “دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، رووبەڕووی راستییەکی ئاڵۆزی شەڕێکی گرانبەها و ناپەسەند لەگەڵ ئێران بووە، ئه‌مه بۆ هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان خراپه”.
27ى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ، هێرشى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێرانى ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگ شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو.
به‌پێى رۆژنامه‌كه “شەڕ لەگەڵ ئێران نەک تەنها هیچ ئامانجێکی ستراتیژیی دیاریکراوی بەدەست نەهێناوە، بەڵکو بۆ ئەمه‌ریکاش بە قەیرانێکی هاوکات لە رووی سەربازی، ئابووری و سیاسییەوە گۆڕاوەتەوە”.
ع