مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى ته‌لارسازی رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری دانانى قرمیت له‌سه‌ر بانى ماڵه‌كان له هه‌ولێر یه‌كێكه له بڕیاره هه‌ڵه‌كان و هه‌ولێر رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپ ده‌كاته‌وه له كه‌شوهه‌وا.
بڕیار علی ئەندازیاری تەلارساز نووسیویه‌تى “بڕیارى په‌یوه‌ستكردنى هاوڵاتییان بۆئه‌وه‌ى سه‌ربانى ماڵه‌كانیان بكه‌نه (قرمیت) به‌ڕاى من له رووى ته‌لارسازى و شارسازییه‌وه بڕیارێكى هه‌ڵه‌یه”.
باسى له‌وه‌شكرد “له رووى پراكتیكى و ژینگه‌ییشه‌وه ئه‌گه‌ر قرمیت (سیرامیك)ى نه‌بێت و له گڵ دروست نه‌كرابێت، كاریگه‌رىییه‌كى زۆر خراپى ده‌بێت له گه‌رمكردنى سه‌ربانى ماڵه‌كان، له رووى ئابووریشه‌وه خه‌ڵك هه‌موو ئه‌و توانایه‌یان نییه بتوانن ئه‌م جۆره دابین بكه‌ن”.
ده‌شڵێت “رێكار‌و شێوه‌ى تر هه‌یه بۆئه‌وه‌ى بتوانین شاره‌كانمان جوانتر بكه‌ین، قرمیت به‌شێوه‌یه‌كى گشتیى بۆ ئه‌و ناوچانه جوان و سه‌رنجڕاكێش و ژینگه‌دۆست ده‌بن كه كه‌ش و هه‌وایان زیاتر زستانییه‌و به‌فرو باران لێى له ئاستێكى به‌رزه نه‌ك شارێكى وه‌كو هه‌ولێر كه به‌شى زۆرى زه‌وییه‌كه‌ى ده‌شته‌و ماوه‌ى هاوینى زیاتره له زستان”.
ع