مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا هەڕەشەی سڕینەوەی ئێرانی کرد ئەگەر هێرش بکاتە سەر کەشتییە ئەمهریکییەکان لە گەرووی هورمز.
دۆناڵد ترەمپ بە ماڵپەڕی فۆکس نیوزی ئهمهریكى راگەیاند “ئێران لەسەر رووی زەوی دەسڕینەوە، ئەگەر هێرش بکەنە سەر کەشتییە ئەمهریکییەکان کە لە گەرووی هورمزدان”.
وتیشى “کۆبوونەوەی سەربازی ئەمهریکا لە ناوچەکەدا بەردەوامە و بڕیارى گرنگ لهو بارهوه دهدهین و چاوپۆشى ناكهین”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئێمە زۆر زیاتر لە جاران چەک و تەقەمەنیمان هەیە. باشترین ئامێرمان هەیە ئامێرەکانمان لە سەرانسەری جیهان هەیە، بنکەی سەربازیمان هەیە لە سەرانسەری جیهان. هەموویان پڕن لە ئامێر، دەتوانین هەموو ئەم ئامێرانە بەکاربهێنین، ئەگەر پێویستمان بکات دەیکەین.”
ع