هەفتەی داهاتوو حكومەتی نوێی عیراق پێكدەهێنرێت

مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی سەباح، پەرلەمانی عیراق چاوەڕێی هاتنی بەرنامەی حكومەتی نوێ‌ دەكات لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو كابینە پێشنیازكراوەكە بخرێتە دەنگدانەوە.

هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە” بەرنامەی چاوەڕوانكراوی حكومەت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە لە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوەوە دەگات و دواتر دەخرێتە بەردەم پەرلەمان”. .

لەلایەكی تریشەوە محەمەد ئەلشەمەری، پەرلەمانتاری عیراق بە هەمان رۆژنامەی راگەیاندووە” كابینەی حكومەتی نوێ‌ لە وادەی خۆیدا پێشكەش دەكرێت، ئەو ناكۆكییانەشی كە ماونەتەوە سنووردارن و زۆربەی ئاستەنگە سیاسییەكان تێپەڕێنراون، بەتایبەتی لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا”.

ئەو پەرلەمانتارە عیراقییە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” پەرلەمان دەسەڵاتی دەربڕینی تێبینی یان ناڕەزایی هەیە بەرامبەر بە هەندێك ناوی پێشنیازكراو ئەگەر هەبێت، بەڵام سەرۆك وەزیران زیاتر لە كاندیدێكی بۆ هەندێك وەزارەت پێشنیاز كردووە، بۆ ئەوەی راستەوخۆ جێگرەوەی هەر كاندیدێك دابنێت ئەگەر رەتكرایەوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان