مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی بڵاویکردەوە کە ئامادەکارییان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری کرێکارانی خانەنشینکراو دەستپێکردووە و بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ئاشكرایكرد زیاتر لە هەزار كەس مووچەی خانەنشینیی كرێكاریی وەردەگرن.
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی رایگەیاند “رۆژی دووشهممهی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری دەستەبەری كۆمەڵایەتیی دەکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “مووچەی دەستەبەری كۆمەڵایەتیی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە كرێكار و كارمەندی كەرتی تایبەتن، خانەشین کراون و بڕی مووچەكەش لە كەسێك بۆ كەسێكی تر جیاوازە و دەگۆڕێت”.
لای خۆیەوە مەریوان بەگۆك عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی هەرێم رایگەیاند “كرێكارانی خانەنشینكراو وەكوو فەرمانبەرانی كەرتی گشتی، بەپێی ساڵانی خزمەت و پسپۆڕی و دوامووچەیان، مووچەی خانەنشینییان پێدەدرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تەمەنی خانەنشینیی پیاوان لە 20 ساڵی خزمەت و 60 ساڵ تەمەندا، بۆ ئافرەتانیش لە 20 ساڵی خزمەت و 55 ساڵ تەمەندا دیاریكراوە و لەئێستادا کرێکارانەی كە دەستبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە گەیشتووەتە زیاتر لە 303 هەزار کەس”.
ب ح