مەودا میدیا-
فەرماندەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانیی کوردستان ئاشکرایکرد کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی تر هێرشی کردووەتەسەر بارەگاکانی کۆمەڵەکەیان.
ئەمجەد حسێن پەناهی، فەرماندەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانیی کوردستان رایگەیاند “لە درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کۆمەڵە، ئەمرۆ دیسان لە کاتژمێر 12:45 خولەک بە سێ مووشەک بارەگاکانی کۆمەڵەی لە دۆڵی ئاڵانە کردووەتەئامانج”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا بە زیاتر لە 76 مووشەک و دڕۆن بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانیی کوردستانی بۆردومان کردووە”.
ب ح