مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد ئاگربەستی نێوان وڵاتەکەی و ئەمەریکا بەردەوامە، سەرەڕای پێکدادان و ئیستفزازی دووبارە لە گەرووی هورمز، کە تێیدا هێزەکانی ئەمەریکا ئەو کەشتیانەیان کردووەتە ئامانج کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند ” بە وردی پێداچوونەوە بە دوایین پێشنیازی ئاشتیی واشنتۆن دەکەن، لە هەمانکاتدا جەخت لەسەر هەڵگرتنی دەستبەجێی سزاکان و رێزگرتن لە سەروەریی ئەتۆمیی وڵاتەکەیان، کۆتاییهێنانی تەواوەتی بە شەڕ و راگرتنی دەستدرێژییە هەرێمییەکان دەکەنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەبێ وەستان بەردەوامە، ئێران پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنییە شەرعییەکان و مافە ستراتیژییەکانی خۆی لە سەرووی هەموو شتێکەوە دادەنێت”.
ب ح