مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌س و وڵاتێك نزیكى یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێته‌وه ده‌یته‌قێنینه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له نوێترین په‌یامیدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند “یۆرانیۆمە نێژراوەکانی ئێران لە ژێر چاودێری هێزی بۆشایی ئاسمانی ئەمه‌ریکادایە”.
وتیشى “هەر هەوڵێک بۆ دەستکاریکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە تەقینەوە وەڵام دەدرێتەوە، ئێران چەکی ئەتۆمی هەبوایە، دژی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاری دەهێنا، ئێران 20 ساڵی پێویستە بۆ چاککردنەوەی تواناکانی”.
باسى له‌وه‌شكرد “له 70٪ی ئامانجە سەربازییەکانمان لەناو ئێران پێکاوە، ئێران شکستخواردووە، بەڵام بەتەواوی بنبڕ نەکراوە، ئامانجی ترمان لە ناو ئێران ماوە کە ئەگەری هەیە هێرشیان بکەینە سەر”.
ع