مەودا میدیا-
وەزیری پێشمەرگە ئاشکرایکرد ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرە قارەمانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رادەگەیەنن.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند “لە سەرەتای دەستبەکاربوونیانەوە کە وەک تیمێکی یەکگرتوو هەوڵێکی زۆریانداوە تا ئەم پرۆسەیە لە کات و ساتی یاسایی خۆیدا جێگیر بکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕوای تەواویان وایە کە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران، دەبێتە وزەیەکی نوێ و پاڵنەرێکی بەهێز بۆ ئەوەی بە ورەیەکی بەرزترەوە وەک قەڵایەکی پۆڵایین لە پارێزگاریکردن لە خاک و شکۆی گەلی کوردستان بەردەوام بن”.
ئەوەشی خستەڕوو “دڵنیایی بە ئەو ئەفسەرانە دەدەن کە ناویان لە خشتەکانی دیکەدایە، بە زووترین کات شایستەی پلەبەرزکردنەوەکانیان دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە و گەرمترین پیرۆزباییان لیدەکەن”.
ب ح