لێدوانەکانی ماجد شەنگالی کاردانەوەی لێکەوەتەوە

مەودا میدیا-

هاوپەیمانیی دۆسییەی ئێزیدییەکان داوای رێکخستنی ناڕەزایەتی بەرفراوان لەسنووری شەنگال دەکات بۆ رەتکردنەوەی گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ناوچەکەیان.

هاوپەیمانیی دۆسییەی ئێزیدییەکان رایگەیاند “قۆناغی ئێستا پێویستی بە گوێگرتن لە داخوازییەکانی خەڵک و پاراستنی سەقامگیریی شنگال و ناوچەکانی هەیە نەک دووبارە ئاڵۆزکردنی دۆخی شارەکەیان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامانج لە خۆپیشاندانەکان بۆ دەربڕینی هەڵوێستی جەماوەری بووە بەرانبەر بە هەلومەرجی سیاسی و ئیداریی هەرێم، داواش لە هاوڵاتییان دەکەن بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەشداریی بکەن و لە رێگەی یاساییەوە دەنگی خۆیان بگەیەنن”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماجد شەنگالی، پەرلەمانتاری پارتی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند “ئەوان وەک پارتی زۆرینەی موسڵمانی شارەکەن و هیچ لایەنێک ناتوانێت رێگریی لە گەڕانەوەیان بکات بۆ شەنگال”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان