باران دەبارێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەوری تەواو و دەبێت و شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەبروسكە زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئایار،بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاكردەوە و تیایدا دەڵێت” لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆوە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ دەگرێتەوە و دواتریش دەگاتە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە” پێشبینی دەكەن لە هەندێك كاتدا بارانبارینەكە بە شێوەی تاوەباران و هەورەبروسكە بێت، بەڵام لە هەندێك ناوچە، بەتایبەت لە بەشێكی سنووری پارێزگای هەولێر، ناوچە دەشتاییەكانی باشووری هەرێم، ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای كەركووك، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵبارین هەیە”.

كەشناسی هەرێم بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویشی بڵاوكردووەتەوە و بەو پێیەش پلەكانی كەمێك نزم دەبنەوە، بەمشیوەیە:

هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆك: 28 پلەی سیلیزی
كەركووك: 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان