لیندزی گراهام، سیناتۆری باڵای کۆمارییەکان داوای لە دۆناڵد ترامپ کرد کە بە بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی ئێران، گورزی کاریگەر لەو وڵاتە بوەشێنێت.
لیندزی گراهام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی NBC رایگەیاند “ژێرخانی وزە، خاڵی لاوازی ئەوانە، ئەگەر بڕیار بێت ململانێکان دەست پێبکەنەوە، من کەرتی وزە دەخەمە سەرووی لیستی ئامانجەکانەوە”.
وتیشى “دووبارەکردنەوەی ۆێبازەکانی ۆابردوو، تەنها دووبارەبوونەوەی ئەنجامەکانی پێشووی لێدەکەوێتەوە”.
ئهوهشى خستهڕوو “قورستر لێیان بدەن، رەنگە ئەگەر بە پێی پێویست ئازار بچێژن، رازی بن بە رێککەوتن، بەڵام لە ئێستادا پێم وایە هەوڵ دەدەن ئێمە بهێڵنەوە و چاوڕوانمان بکەن، بە بڕوای من یاری دەکەن و وەک ئەوەی سەرۆک دەڵێت، پێم وایە ئەوان شێتن”.
ع