موچەی چوار مانگیان بەسەریەكەوە پێدەدرێت

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی ئیدارەی گەرمیان، موچەی مانگەكانی یەك تا چواری ئەمساڵی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەكانی كەلار خەرجكراوە كە كۆی گشتی بۆ ئەو چوار مانگە 266 ملیۆن و 550 هەزار دینار بووە لەگەڵ رەزامەندی خەرجكردنی موچەی مانگەكانی دیكەشیان.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، ژینگەپارێزانی ناو نەخۆشخانەكانی كەلار بەهۆی وەرنەگرتنی موچەكانیان بۆ ماوەی چوار مانگ، چوونە ئیدارەی گەرمیان و داوای خەرجكردنی موچەكانیان كرد، ئیدارەی گەرمیان كێشەكەی بۆ چارەسەركردن و ئەمڕۆ موچەی چوار مانگیان وەرگرت.

ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەنراوەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە” لەگەڵ نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم هەماهەنگی تەواویان هەبووە بۆ خەرجكردنی موچەی ئەو ژینگەپارێزانە”.

هاوكات د.حارس محممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی كەلار رایگەیاند” ئێستا ژینگە پارێزەكان لە نەخۆشخانەكان خزمەت دەكەن و ئەركەكانی خۆیان رایی دەكەن”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان