مه‌ودا میدیا-
داواده‌كرێت وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌م چه‌ند رۆژه‌دا داهاتى نانه‌وتیی ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ى پێش جه‌ژن مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شبكرێت.
غالب محەمەد ،ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى هه‌ڵوێست به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى عیراق پێش جه‌ژن مووچه‌ى مانگى پێنج وه‌رده‌گرن”.
وتیشى “ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌م دوو رۆژى هه‌فته‌یه داهاتى نانه‌وتیی بۆ مانگى پێنج ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات، به دڵنیاییه‌وه به‌غدا مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات و ئه‌وانیش پێش جه‌ژن مووچه وه‌رده‌گرن”.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هه‌رێمى كوردستان بۆ مانگى پێنج به هه‌مان شێوه‌ى مانگى سێ و چوار، تواناى نییه 120 ملیار دینار بۆ به‌غدا وه‌ك داهاتى نانه‌وتیی ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات و ئه‌م مانگه‌ش ته‌نها 50 ملیار دینارى بۆ كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌غداوه گرفت نییه و ئه‌وه‌ى گرنگه هه‌رێم ئه‌و داهاته ره‌وانه بكات.
ع