مەودا میدیا-
ئەفسەرێک لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد ئەو شۆفێرانەی گرنگی بە مەرجی تووند و تۆڵی ئۆتۆمبێلەکانیان نادەن سزا دەدرێن.
رائید شکار ناسر، لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند “هەر شۆفێرێک ئەگەر پابەند نەبیت بە مەرجی تووندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەکەیەوە و ساڵانە نوێی نەکاتەوە بەبڕی 40 هەزار دینار سزا دەدرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەسەڵات دراوە بە ئەفسەرەکانی هاتوچۆ لە کاتی پابەند نەبوونی شۆفێر بە نوێکردنەوەی مەرجی تووندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەکەیی و پشکنینی ساڵانە بڕی 40 هەزار دینار سزای دارایی بدرێت”.
ب ح