مەودا میدیا-
سەرۆكایەتیی شاەوانییەكانی سلێمانی ئاشکرایکرد رۆژی دووشەممە 25ی ئایار سەرۆکایەتیی شارەوانیی پێنجوێن دەست بە قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی دەکات.
سەرۆكایەتیی شاەوانییەكانی سلێمانی رایگەیاند “لەم قۆناغە 380 پارچە زەوی بەپێی خاڵبەندیی و بە شێوەی بەتیروپشک بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشدەکرێت”.
بەپێی زانیارییەکان، رەزامەندیی تەرخانکردنی زەوی لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ زیاتر لە 500 هەزار فەرمانبەر، خانەنشین، پێشمەرگە و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە و تاوەكو ئێستاش زیاتر لە 111 هەزار پارچە زەوی دابەش كراوە.
ب ح