مه‌ودا میدیا-
دواى ره‌زامه‌ندیی وه‌زیرى دارایی عیراق بۆ خه‌رجكردنى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه پاره بخرێته سه‌ر حسابى وه‌زیرى دارایی هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له‌گه‌ڵ ناردنى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، كه بڕیار وایه سبه‌ینێ دووشه‌ممه بخرێته سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، ده‌ستبه‌جێ خشته‌ى مووچه بڵاوده‌كرێته‌وه”.
وتیشى “له رۆژى سێشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت و پاره ده‌چێته سه‌ر حسابى فه‌رمانبه‌ران”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له رۆژانى جه‌نیش مووچه ده‌چێته سه‌ر حسابى فه‌رمانبه‌ران ئه‌گه‌ر بێت‌و گرفتێك دروست نه‌بێت و له سێ رۆژدا مووچه دابه‌شده‌كرێت”.
ع