مەودا میدیا-
ئەنجومهنی باڵای فهتوا لە كوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەكات پاره رادەستی هیچ دهزگا و رێکخراوێک نەكەن بۆ ئەنجامدانی قوربانی، چونکە عیبادەتێکی سەربەخۆیە و کەسیش قوربانی نەباتە دەرەوەی کوردستان، بەتایبەت کە ئەمساڵ هەژاری و نەدارییەکی زۆر هەیە لە باشوری کوردستان و تێکڕای پارچە دابڕاوەکانی تر هەیە.
ئەنجومهنی باڵای فهتوا لە كوردستان رایگەیاند “ئەنجامدانی قوربانی سوننەتێکی گەورە و خێرێکی نەبڕاوەیە، کاتی سەربڕین لە دوای نوێژی جەژنی قوربانەوە دەستپێدەکات تاوەکو ئاوابوونی خۆری رۆژی چوارەمی جەژن، کە لە هەموو کاتەکانی ئەو چوار رۆژەدا (شەو یان رۆژ) ئەنجامدانی دروستە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە مەڕ و بزن بۆ یەک کەس و رەشەوڵاخ بۆ حەوت کەس بکرێن بە قوربانی بە مەرجێک تەمەنی شەرعییان تەواو کردبێت و لە عەیب و نەخۆشی و لاوازیی توند بەدوور بن، هەروەها چونکە سوننەتێکی کیفائییە، دروستە سەرۆکی خێزان یەک قوربانی بکات و پاداشتەکەی بۆ تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی بێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەو کەسانەی لە حەجن یان لە دەرەوەی وڵات دەژین، باشتر وایە لە رێگەی بریکارەوە قوربانییەکەیان لە ناوخۆی کوردستان ئەنجام بدەن، بەپێی مەزهەبی شافیعی، گواستنەوەی قوربانی لە وڵات یان شارێکەوە بۆ شوێنێکی تر دروست نییە، مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست و هەژاریی زیاتر، یان بۆ لای خزمە هەژارەکان بێت”.
ب ح