محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود: كورد سه‌رقاڵى ململانێی ناوخۆییه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى پارتى سیۆسیال دیموكراتى كوردستان رایگه‌یاند، كورد خه‌ریكى ململانێی ناوخۆییه‌، ده‌شڵێت، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و دووبه‌ره‌كیی نین.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند “گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە لە دەوری كورد دەخولێتەوە، كەچی كورد دەستەوەستانە و سەرقاڵە بە ململانێی ناوخۆییەوە”.

باسى له‌وه‌شكرد “بە گرنگی دەزانین بۆ دەربازبوون لەو دۆخە چەقبەستووەی بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە، هەوڵەكان چڕبكرێتەوە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، كە ئەوەش رێخۆشكەر دەبێت بۆ رێككەوتن و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پشتیوانیی لە ئاشتیی و یەكگرتوویی دەكەین و هەرگیز لەگەڵ شەڕ و دووبەرەكیدا نین”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان